ئەحمەد موفتیزادە لەلایەن دەسەڵاتی ئێران بەسەر کورددا سەپا بۆ ئەوەی یەکڕیزی حزبە کوردیەکان تێک بدات. کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتای دەسپێکیەوە لەڕێی ئەو کوردانەی نزیک بە خۆی بوون هەوڵیدا ناکۆکی ساز بکات و زەبر لە ڕەوتی خەباتی کورد بدات. موفتیزادە بۆ ئەم کارە دەستنیشانکرا و بەهێزیان کردەوە و توانیان دەنگێکی زۆری کۆمەڵگە، کە پێیان وابوو موفتیزادە کەسێکی گونجاوە بەلاڕێدا بەرن و ڕەوتی خەباتی کوردی دابەش بکەن. مەکتەبقورئان کە دامەزراوەی موفتیزاده بوو بەهێز کرا و تەنانەت دەسەڵاتی ئێران چەک و چۆڵی خستە بەردەستیان کە شەڕی حزبەکانی کۆمەڵە و دیموکڕات بکەن.
قادر حەسەن کە لێکۆڵەڕێکی گەڕیدەیە و ئیستا لە ئەوروپا دەژی لە کتێبی «کردها چه میگویند» دەڵێت: موفتیزادە کە لەلایەن گەلی کورد نەفرەت کرابوو کۆمەڵێک کەسی بێچارە، برسی، بێکار، چەقۆکێش، شەلاتی و بەڕەڵای لەخۆی کۆ کردبۆوە و مانگانەی پێ ئەدان. بە ناوی لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە تا سەردەشتی خستبوە ژێر دەسەڵاتیان کە بیپارێزن و باوکی گەلی کورد دەر بهێنن.
ئەحمەدی موفتیزادە ڕۆڵی سەرەکیی هەبووە لە دروستکردنی «پێشمەرگە موسوڵمان» کە هێزێکی سەر بە سوپای پاسدارانە و دژ بە حزبەکان شەڕی چەکداری ئەکەن بەڵام شوێنکەوتوانی ئینکاری دەکەن کە موفتیزادە دەستی تیای بووبێت. حزبەکانی ڕۆژهەڵات نایشارنەوە کە ئەحمەدی موفتیزادە کەسێکی نزیک بە کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و تەنانەت بەرکەوتنی سەربازیان هەبووە لەگەڵ مەکتەبی قورئان. جێگرتنی مەکتەب قورئان و ئەحمەدی موفتیزاده لەپاڵ ئیمام خومەینی و کۆماری ئیسلامی ئێران ناڕەزایەتی گەلی کوردی لێ دەکەوتەوە و لە خۆپیشاندەکاندا دروشمەکانی دژ بە مەکتەب قورئان و موفتیزاده دەوترا. دروشمی «قیادە موەقەت و موفتیزادە ڕەنجی کوردیان بەبا دا» یەکێک بوو لەو دروشمانە.
موفتیزادە لە کتێبی «دربارە کردستان» لاپەڕە٧٦ دەڵێت: "براکانمان بە مەبەستی پاراستنی جادە و شارەکان لە مەترسیی ضدانقلاب (حزبەکانی ڕۆژهەڵات) پێویستیان بە فیشەک پەیا کرد، سەرەڕای ئەوەی لیژنەکانمان کە ئەرکیان چەککردنی خەڵکە و زیاتر لە سەدان چەک و فیشەکمان ڕادەستی ناوەندە سەربازیەکانی ئێران کردوەتەوە و جادەکانمان لە پێشمەرگەکانی حزبەکان دەپاراست، بەڵام ئێران فیشەکی تەواوی پێ نائەداین. موفتیزادە لەم کتێبەیا بەوردی دیانی بەوەدا ناوە کە لەڕووی سەربازیەوە خزمەتیان بە خومەینی و دەسەڵاتی ئێران کردووە و دژی گەلی کورد شەڕیان کردووە.
کاتێک لە تارانەوە لیژنەی دانووسانکار هاتنە شاری سنە، لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی لیژنەکە بۆ ناو مزگەوتی گەورەی ئەو شارە، ئەندامانی مەکتەبی قورئان ئەم دروشمەیان وتەوە: «صلی علی محمد – خمینی و کاک ئەحمەد». ئەم دروشمە پەیامی نیەتپاکی موفتیزادە و مەکتەبیەکان بوو بۆ خزمەتکردن بە خومەینی. پاڵدانی ئەحمەدی موفتیزادە بە ئیمام خومەینی و کۆماری ئیسلامی ئێران وایکرد گەلی کورد بە هەموو جۆرێک دژایەتی خۆی بەرانبەر مەکتەب قورئان و موفتیزادە دەربێت. ئەم دژایەتی کردن و بەرەنگار بوونەوە خۆی لە هونەر ومۆسیقا و شێعر و پەرتووک و دروشمەکاندا دەبینیەوە.
لەم کلیپەدا کە لە پێگەی حزبی دیموکڕات بڵاو بۆتەوە، هونەرمەندێکی ناوداری ئەوکات شەڕەکانی حزبی دیموکڕاتی کردۆتە سرودی حەماسی و دەگێڕێتەوە کە هێزەکانی حزبی دیموکڕات هێرشیان بردۆتە سەر چەکدارانی مەکتەبی قورئان سەر بە ئەحمەدی موفتیزادە و زەبریان لێ داون. باس لەوە دەکات کە لەکاتی هێرشەکەدا دەنگی یاحسەینی پاسدارانی ڕژێم بەرز بۆتەوە. بەپێی ئەم کورتە ڤیدۆیە ئاشکرا دەبێ کە چەکدارانی مەکتەبی قورئان و سوپای پاسدارانی ئێران تێکەڵ بەیەک بوون و شانبەشانی یەکتر دژی حزبەکانی ڕۆژهەڵات شەڕیان کردوو. (منبع: روچنه)
https://youtu.be/IYiyJA8LEPg
باران ...برچسب : نویسنده : s-baran310 بازدید : 99