ئەحمەد موفتیزادە لەلایەن دەسەڵاتی ئێران بەسەر کورددا سەپا بۆ ئەوەی یەکڕیزی حزبە کوردیەکان تێک بدات. کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتای دەسپێکیەوە لەڕێی ئەو کوردانەی نزیک بە خۆی بوون هەوڵیدا ناکۆکی ساز بکات و زەبر لە ڕەوتی خەباتی کورد بدات. موفتیزادە بۆ ئەم کارە دەستنیشانکرا و بەهێزیان کردەوە و توانیان دەنگێکی زۆری کۆمەڵگە، کە پێیان وابوو موفتیزادە کەسێکی گونجاوە بەلاڕێدا بەرن و ڕەوتی خەباتی کوردی دابەش بکەن.
مەکتەبقورئان کە دامەزراوەی موفتیزاده بوو بەهێز کرا و تەنانەت دەسەڵاتی ئێران چەک و چۆڵی خستە بەردەستیان کە شەڕی حزبەکانی کۆمەڵە و دیموکڕات بکەن.قادر حەسەن کە لێکۆڵەڕێکی گەڕیدەیە و ئیستا لە ئەوروپا دەژی لە کتێبی «کردها چه میگویند» دەڵێت: موفتیزادە کە لەلایەن گەلی کورد نەفرەت کرابوو کۆمەڵێک کەسی بێچارە، برسی، بێکار، چەقۆکێش، شەلاتی و بەڕەڵای لەخۆی کۆ کردبۆوە و مانگانەی پێ ئەدان. بە ناوی لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە تا سەردەشتی خستبوە ژێر دەسەڵاتیان کە بیپارێزن و باوکی گەلی کورد دەر بهێنن.ئەحمەدی موفتیزادە ڕۆڵی سەرەکیی هەبووە لە دروستکردنی «پێشمەرگە موسوڵمان» کە هێزێکی سەر بە سوپای پاسدارانە و دژ بە حزبەکان شەڕی چەکداری ئەکەن بەڵام شوێنکەوتوانی ئینکاری دەکەن کە موفتیزادە دەستی تیای بووبێت. حزبەکانی ڕۆژهەڵات نایشارنەوە کە ئەحمەدی موفتیزادە کەسێکی نزیک بە کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و تەنانەت بەرکەوتنی سەربازیان هەبووە لەگەڵ مەکتەبی قورئان. جێگرتنی مەکتەب قورئان و ئەحمەدی موفتیزاده لەپاڵ ئیمام خومەینی و کۆماری ئیسلامی ئێران ناڕەزایەتی گەلی کوردی لێ دەکەوتەوە و لە خۆپیشاندەکاندا دروشمەکانی دژ بە مەکتەب قورئان و موفتیزاده دەوت باران ...
ادامه مطلبما را در سایت باران دنبال می کنید
برچسب : نویسنده : s-baran310 بازدید : 99 تاريخ : سه شنبه 13 دی 1401 ساعت: 2:33